پزیشکانی به‌ریتانی پێیانوایه، که کێشانی که‌نابیس له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا کێشه‌کانی ده‌روونی قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی داهاتوو وێران ده‌کات.
"Stanley Zammit" و هاو‌ه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Cardiff" و "Bristol" له‌ئاکامی شیکارکردنه‌وه‌ی 35 لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌کێشانی که‌نابیس گه‌یشتنه ڕاسته ئه‌وه‌ی، که کێشانی که‌نابیس له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا ئه‌گه‌ره‌کانی ناهه‌مواربوونی کێشه ده‌روونییه‌کان له‌قۆناغه‌کانی داهاتووی ته‌مه‌ندا به‌ڕێژه‌ی له 41% به‌رز ده‌کاته‌وه.
توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌شیان له لاپه‌ڕه‌ی 319ی به‌رگی 370ی گۆڤاری "The Lancet"دا بڵاوکرده‌وه.
له‌درێژه‌ی ئه‌نجامه‌کانیان توێژه‌ران له‌گۆڤاری زانستی ناوبراودا ده‌نووسن، که ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی گه‌نج له‌به‌رده‌ستدایه، تا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاری له‌کێشانی که‌نابیس دووربکه‌ونه‌وه. چونکه به‌دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌كێشانی که‌نابیس خۆیان له‌کێشه ده‌روونییه‌کان ڕزگار ده‌که‌ن.
بێگومان پله‌ی ناهه‌مواری کێشه ده‌روونییه‌کان په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌بڕی کێشانی که‌نابیسه‌وه هه‌یه: ئه‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی لاوی‌دا زۆر بکێشێت، ئاستی کێشه ده‌روونییه‌كانی قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ته‌مه‌ن خۆی ناهه‌موارتر ده‌كات.
"Merete Nordentoft" له زانکۆی کۆپنهاگن کۆمێنتارێكی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نووسیوه و له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا بڵاویكردۆته‌وه. ناوبراو پێیوایه، که تاکو ئێستا کێشانی که‌نابیس وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول ته‌ماشا ده‌کرێت و کێشه‌کانی که‌م تا زۆر ئاماژه‌ی پێنادرێن.
پزیشکی دانیمارکی له‌زانکۆی کۆپنهاگن پێیوایه، که ئه‌نجامه ناهه‌مواره‌کانی کێشانی که‌نابیس بۆ سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ زۆر ئاشکرایه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه.
"Stanley Zammit" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "The Lancet"دا ده‌نووسێت، که له 20%ی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا که‌نابیس ده‌کێشن. ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌پێی ئاماره‌کانی "BZgA"ی ئه‌ڵمانی له‌نێو گه‌نجه‌کانی ئه‌ڵمانیادا ده‌گاته له 26%.
خۆزگه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ZaKaRiA (2010-01-03 22:21:46)
لێره نیه