![http://webchinupload.com/files/rewsenbedirxan[1].jpg](http://webchinupload.com/files/rewsenbedirxan[1].jpg)
ئه‌م ژنه هه‌ڵكه‌وتووه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان كچی ساڵح مه‌حموود ساڵح به‌درخان-ه.
ساڵی 1909 له‌شاری قه‌یسه‌ر له باکووری كوردستان له‌دایكبووه.
ساڵی 1925 و پاش ته‌واوكردنی خوێندن بۆته مامۆستا‌و دواتر درێژه به‌خوێندن ده‌دات‌و ماوه‌ی دوو ساڵ زمانی ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی ده‌خوێنێت.
دوای ئاواره بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له خوێندنگه‌كانی سوریا‌و ئوردن دا چه‌ند ساڵێك مامۆستایی كردووه. ره‌وشه‌ن به‌درخان یه‌كێكه له‌و ژنه پێشه‌نگانه‌ی كه هه‌ر زوو ده‌ستیداوه‌ته قه‌ڵه‌م‌و له گۆڤاری (هاوار)دا چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ژنانی كورد بڵاوكردۆته‌وه.
ساڵی 1944 له یه‌كێتیی ژنانی سوریادا بۆته ئه‌ندام‌و له كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووش دا له ئیستگه‌ی رادیۆی سوریادا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی گرنگی ئاماده‌و پێشكه‌شكردووه.
ره‌وشه‌ن به‌درخان هاوسه‌ری میر جه‌لاده‌ت به‌درخان بووه، ره‌مزێكی گه‌وره‌ی ژنانی نیشتمانپه‌روه‌رو روناكبیری كورده‌و له زۆربه‌ی رووداوه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی دا رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌و داڵده‌ی لێقه‌وماوانی داوه.
ساڵی 1971یش له باشووری كوردستان پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستانی پێ سپێردراوه. ئه‌م ژنه ناوداره‌ی كورد كه چه‌ندین كتێب‌و نامیلكه‌ی گرنگی پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی كوردی كردووه، رۆژی 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 1992 له شاری (بانیاس) له سوریا كۆچیدوایی كرد‌و هه‌ر له‌وێش به‌خاك سپێردرا.
سةرجاوة kurdsat.v
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هاني (2010-06-15 11:27:04)
![http://webchinupload.com/files/hani3[1].jpg](http://webchinupload.com/files/hani3[1].jpg)
لێره نیه
ده‌ست خوش به رێز هانى
به هيواى به رده‌وامى
بگه‌ڕێوه بۆکوێ ده‌چی ماڵ به‌بێ تۆ وێرانه‌یه
جێم مه‌هێڵه له‌م شوێنه‌دادارستان بێ لانه‌یه
خۆت وتت هاوڕێت ده‌بم هه‌تاکوو مردن لاتده‌بم
هه‌رخۆشت بوی وتت هه‌تا مردن یارت ده‌بم
که‌چی ئێستا وا ڕێگه‌ی ته‌نهاییت گرتوه
له‌م جێگه سامناکه‌دامنت به‌جێ هێشتوه
بگه‌ڕێوه بۆکوێ ده‌ڕۆی بۆ به‌جێم دێڵی
ئاخر پێم بڵێ توخوا له‌دوای چی وێڵی

لێره نیه







لێره نیه




dast xosh haw rie gull har bar dawam bi
لێره نیه