پهڕهكان: 1

چه‌ند ئاگاداریه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئازیزی مه‌کۆکه‌مان :
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ کار‌و چالاکیه‌کانتان و ده‌ستی ماندوبوونتان ده‌گوشین ، هیوادارین هه‌رده‌م دڵسۆز و خه‌مخۆری مه‌کۆ بن و به‌رده‌وام بن له خزمه‌تی مه‌کۆو ئه‌ندامانی ئازیزمان دا
هه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌زانن له سه‌رجه‌م یانه کوردیه‌کاندا کۆپی کردنی بابه‌ت و گواستنه‌وه‌ی له یانه‌یه‌که‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر زۆر باوه ، خۆشتان ده‌زانن ئه‌ندام ماندوو ئه‌بێت و ئه‌رک ده‌کێشێت تا بابه‌تێک ئاماده ده‌کات ، بۆیه مافی خۆیه‌تی به‌رگری له پاراستنی بابه‌ته‌که‌ی خۆی بکات و مافی پاراستنی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که زۆر له ئه‌ندامانی یانه‌کان به گشتی ئه‌و مافه‌ی خاوه‌ن بابه‌ت ناپارێزن و بابه‌ته‌که‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر بێ ئه‌وه‌ی
ئاماژه به ناوی خاوه‌ن بابه‌ته‌که بدات یان ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که بدات ، یه‌کێکیش له یاساکانی مه‌کۆ بریتیه له ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت که به‌داخه‌وه زۆر جار بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێت که ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی خاوه‌ن بابه‌ته‌که و ئه‌مه‌ش زۆر جار ڕووی داوه ، بۆیه به‌چاکمان زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه بخه‌ینه به‌ر چاوی ئه‌ندامانی ئازیزی مه‌کۆکه‌مان به‌و هیوایه‌ی هه‌موامان په‌یڕه‌وی بکه‌ین
1-ئاماژه نه‌دان به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت لادانه له یاساکانی مه‌کۆی کوردان ، بۆیه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه ئاگادار ئه‌کرێنه‌وه ، دوای چه‌ند جارێك ئاگادار كردنه‌وه ،
بابه‌تی بێ سه‌رچاوه بێ ئاگادركردنه‌وه ئه‌نداما ئه‌سڕیته‌وه ،، به دووباڕكردنه‌وه گوێ پێ نه‌دان به یاساكان ئه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه پله‌ی ئه‌ندام
2-گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له مه‌کۆکه‌مانه‌وه بۆ یانه‌یه‌کی تر و ئاماژه‌نه‌دان به سه‌رچاوه‌که‌ی ، ئه‌ندام خۆی به‌رپرسێره له کاره‌که‌ی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئازاده له ده‌ربڕینی ڕای خۆی و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام .
3- دانانی لینک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ڕێ پێدراو ه ئه‌ندام بۆی هه‌یه ناوی سه‌رچاوه‌که بنوسێت . لینگی یانه‌که‌و یان مه‌کۆکه دابنێت
4- كاتێك ئه‌ندام هۆنراوه دا ئه‌نێت له مه‌کۆ پێویسته ئاماژا بدات به ناوی نووسه‌ر بدات ، ئه‌گه‌ر ناوی نووسه‌ر نه‌زانێت ،پێویسته ئاماژه
به‌م دێره بدات (ناوی نووسه‌ر نازانم
5- ئه‌ندامان كاتێك بابه‌ت دائه‌نێن له مه‌کۆ ، پێویسته سه‌ێرێكی ئه‌م به‌شه بكات كه بابه‌ته‌كه تێدا بڵاو ئه‌كاته‌وه ، زۆرجار ئه‌ندام بابه‌تی
داناوه له ژێری هه‌مان بابه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه ،، بۆیه بابه‌تی دووباره بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندام ده‌گواسترێته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت به‌خۆی .
له‌گـــه‌ڵ ڕێـزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تــی (مه‌کۆی کوردان )
بگه‌ڕێوه بۆکوێ ده‌چی ماڵ به‌بێ تۆ وێرانه‌یه
جێم مه‌هێڵه له‌م شوێنه‌دادارستان بێ لانه‌یه
خۆت وتت هاوڕێت ده‌بم هه‌تاکوو مردن لاتده‌بم
هه‌رخۆشت بوی وتت هه‌تا مردن یارت ده‌بم
که‌چی ئێستا وا ڕێگه‌ی ته‌نهاییت گرتوه
له‌م جێگه سامناکه‌دامنت به‌جێ هێشتوه
بگه‌ڕێوه بۆکوێ ده‌ڕۆی بۆ به‌جێم دێڵی
ئاخر پێم بڵێ توخوا له‌دوای چی وێڵی

لێره نیه
پهڕهكان: 1
